..بۆ یەکەمجار لە ١٥ چرکەدا پشکنینی خوێن و ڤیتامین دی ئەنجامبدە لەپەیمانگە
بە چاودێری ڕاگرایەتی، بەشی شیکاری نەخۆشییەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵی چۆن ببمە کەسێکی داهێنەر لە بواری پزیشکیدا؟ لە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی 21/12/2023 لە کاتژمێر 10:00، لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
- دیار دڵشاد پانێڵست
داهێنەری RPA بۆ شیکاری خوێن بەبێ وەرگرتنی خوێن
- شێنێ علی کریم پانێڵست
مامۆستا لە زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
- لالان ڕێباز بەڕێوەبەری پانێڵ
یاریدەدەری تاقیگە و مامۆستا لە KTI
وە لە کۆتایی پانێڵەکەدا بە ئامێری RPA و ئامادەبوونی داھێنەرەکەی، پشکنینەکانی خوێن و ڤیتامین دی ئەنجام دەدرێت بۆ میوانە بەڕێزەکان بەپێی وویستی ئامادەبووان.