بەشی شیکردنەوەی نەخۆشييەكان يەكێکە لە بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و له ساڵی (۱۸ ۲۰) دامەزراوە بە شێوازێکی سەردەمیانە و پێشکەوتوو لەگەڵ ڕەچاوکردنی سەرجەم پێوەرە زانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی کوردستان، پەیمانگه هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوه هەوڵیداوه گرنگی تەواو به دابینکردنی تەواوی لایەنە سەرەکییەکانی خوێندن بدات که پێویسته له هەموو ناوەندێكی ئەکادیمی و زانستی پێشکەوتوودا هەبن که بریتین له هەبوونی ژینگەیەکی تەندروست و سيستمێکی پێشکەوتووی خوێندنى جيهانى و ستافيكى به توانا و لێهاتوو.