ئەنجامدانی گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بۆ بەشی تاقیگەی تاوەری تەندروستی سمارت/ شاری سلێمانی
ڕۆژی ٣١ ی ئۆکتۆبەر. بە سەرپەرشتی سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، م. میران و هەردوو ی. تاقیگە. م. لالان و م. ئایندە. گەشتی زانستی ئەنجامدرا بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان و تیایدا کەسانی بە ئەزموون و شارەزا سەرجەم تێست و تاقیکارییە کیمیایی و بایۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجییەکان و شیکردنەوە بۆماوەییەکانیان بۆ خوێندکاران ڕوون کردەوە. وە پاسی تایبەت بە خوێندکاران ئامادەکرابوو بۆ سەرجەمیان.