ئاگاداری
تێبینی// هەموو رۆژێک تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (٠٨:٤٥) بۆ
(١٠:٤٥) دەبێت.
تاقیکردنەوەی
کۆمپیتە لە لابەکانی (12،14،15) ئەنجام ئەدرێت.
پێویستە فیرخواز پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بێت، بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەر لێپێچینەوەیەک لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەوە بەرامبەری بگیرێتە بەر!!
1- فێرخواز بەبێ باج، ناچێتە هۆڵی تاقیکردنەوەوە و پێویستە باج هەڵبواسرێت.
2. پێویستە فێرخواز ٥ خولەک بەر لەوادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لە شوێنی خۆی ئامادەبێت.
3- هەر فێرخوازێک کاتی تاقیکردنەوە دوابکەوێت، خۆی بەرپرسیارە.
4- دەبێت قستی پارەی خوێندنی ڕادەستی ژمێریاری کرابێت، بۆ ئەم مەبەستەش باجی ئەستۆپاکی ژمێریاری وەرگرتبێت.
5 - هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەکامێرا چاودێریدەکرێت ،ئەگەر هەرجۆرە گزیەک تۆماربکرێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر، تەنانەت ئەگەر دوای
کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەش ئاشکرابێت.
6- هەر فێرخوازێک بەگزیەوە بگیرێت، ئەوا ئەو سیمیستەرە بەکەوتوو هەژماردەکرێت.
7- هەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن (لاستیک ، قەڵەم ،حاسیبە.....هتد).
8- وەڵامدانەوە تەنها بەقەڵەم ڕەساس دەبێت.
9- مۆڵەت وەرگرتن لەتاقیکردنەوەکاندا، تەنها لە خوولی یەکەم و بۆ داخڵبوونی خەستەخانە و پرسەی پلەیە ك (دایک، باوک، خوشک، برا) هەیە.
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان