فێرخوازەکانمان بە بەردەوامی لە خزمەت هاوڵاتیاندا بوون بەشێوازی جیاواز، تێست و شیکاری جیاواز و لە مۆڵە جیاوازەکاندا.
فێرخوازانمان لەڕۆژانی ١٧،١٨،١٩، ی نۆڤەمبەر لە ماجیدی مۆل بە هەماهەنگی لەگەڵ فێرخوازانی بەشی پەرستاری و لە رۆژی ١ ی ١٢ (بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز) لە فامیلی مۆڵ هەستان بە ئەنجامدانی شیکارییەکانی شەکرە، پەستانی خوێن و ڕێژەی ئۆکسجین و ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن. وە لە ڕۆژانی سەرەتادا ڕێنمایی ژەمەخۆراکی تەندروستیان بەخشی بە هاوڵاتیان و لە رۆژی ١ ی ١٢ (بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز) پارچە ڤیدیۆیەکیان پێشکەشکرد بە هاوڵاتییان سەبارەت بە نەخۆشییەکە و بەربڵاوی و ڕێکارەکانی خۆپاراستن لێی.