ئامانجی بەش

لەپێناو پەروەردەکردنی نەوەیەک کە ڕاستەوخۆ شوێنی فێربوون و زانست بکەون لە لایەنی تیۆری و پراکتیکییەوە.
- لەپێناو فێرکردنی لێهاتووییە سەرەکییەکان بۆ سەرجەم خوێندکاران.
- بۆ دابینکردنی باشترین و نوێترین ئامێری پزیشکی و کەرەستەی تاقیگەکان تاوەکە فێرخواز بتوانێت نوێترین تەکنیکەکان فێرببێت و ئاشنای نوێترین وەشانی ئامێرەکان ببێت.
لە هەمان کاتدا فێرخوازەکان فێری هەموو ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەکان بکات تاوەکو پەیڕەوی لێبکەن بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ڕەفتاری کەسی و ئەتەکێتی پیشەیی خۆیان و پەیڕەوکردنی هەموو ڕێنماییە پێویستەکانی کەرتی تەندروستی.