Image

فێرخوازانی شیکردنەوەی نەخۆشیەکان چالاکی ئۆکتۆبەری پەمەیی ئەنجام دەدەن

لە میانەی چالاکیەکانی فێرخوازانی بەشی شیکردنەوەی نەخۆشیەکان لەڕۆژی ١٦- ١٠- ٢٠٢٥ لە قوتابخانەی زانستی ناحکومی بەسەرپەرشتی م. شێنا سلام و سەرۆک بەش م. ڕامیار سڵێمان، چالاکییەکی زانستی و هۆشیارکردنەوەیان پێشکەشکرد.
چالاکییەکە پێکهاتبوو لە پێشکەشکردنی سیمینارێک بەناونیشانی (‌هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی منداڵدان)  وە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر و ئەنجامدانی شیکاریەکانی ڕێژەی شەکرە،و ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن لەلایەن فێرخوازەکانمانەوە. هەروەها بڵاوکردنەوەی زانیاری تایبەت بە گرنگی ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بەتایبەت لە خانماندا بۆ فێرخوازان و ئامادەبوانی چالاکییەکە روونکرایەوە.
ئەم چالاکییە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی لە نێوان فێرخوازان و ئەندامانی کۆمەڵگادا ئەنجام درا. لە کۆتایی چالاکییەکەدا، بەژداربووان لەلایەن بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەی ئامادەیی زانستی ناحکومیەوە بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا