فێرکاری سیستەمی بانکی پرسیار و ڕێنمایی پرسیارەکانی میدتێرم
سلاو مامۆستایانی ئەزیز،
بۆ ئاگاداری بەرێزتان، کاتی تاقیکردنەوەی میدتێرمی سمستەری چوارەم زۆری نەماوە و بە پێی ڕێنمایی و پرۆگرامی تازەی پەیمانگاش، پێویستە پرسیاری هەموو وانەکان بۆ هەموو بەشەکان لە ڕێگەی سیستەمی Question Bankی تایبەت بە پەیمانگە دیزاین بکرێن.
ئەوەی ئەم سیستەمە بۆمان دەکات ئەوەیە کە جۆرێک لە دادپەروەری لە هێنانەوەی پرسیاردا بەرپا دەکات لەوەی کە پرسیارەکان پێویستە بە شێوەی ستانداردی نێودەوڵەتی بن هەم لە ڕووی دیزاین هەم لە ڕوی کوانتیتی هەمیش لە ڕوی ئاستی قورسی و ئاسانی. بە پێی ئەم سیستەمە، مامۆستا کۆمەڵێک پرسیار ئەپلۆد دەکات و پاشان سیستەم بە شێوەیەکی هەرەمەکی پرسیارەکان دەهێنێتەوە بۆ خوێندکاران. هەروەها سیستەمەکە خۆی ئۆتۆماتیکی دەتوانێ چەند ڤێرژنێکی جیاوازی پرسیار دروست بکات.
بۆ میدتێرم، ٤ پرسیار دێتەوە بۆ فێرخوازان، ئەوانیش: راست و هەڵە، هەڵبژاردن، بەیەکگەیاندن، مەقالی. نمرە و شێوەی نوسین و دیزاینی هەریەکە لەم پرسیارانە لە ڕێنمایی هاوپێچدا هاتووە. تکایە بە وردی بیخوێننەوە بەر لەوەی دەسبکەن بە نوسینی پرسیار بۆ ئەوەی لە دوایدا تووشی گۆڕینی پرسیار نەبنەوە.
لە خوارەوە، ڤیدیۆیەکی فێرکاریم بۆ داناون لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە. ئێستا پێویستە هەموتان ئەکاونتان بۆ دروستکرابێ و لە ڕێگەی ئیمەیلی پەیمانگاوە یوزەر و پاسوۆردەکەیتان بەدەستگەیشتبێ.
لە خوارەوە لینکی سیستەمەکە و ڤیدیۆی فێرکاریم داناوە. هەروەها فایلی هاوپێچ بریتیە لە ڕێنمایی تایبەت بە دانانی پرسیاری میدتێرم.
لەگەل ڕێزدا
لینکی سیستەمەکە: Login - KTI Examination System

