Image

هەلی کاری داهاتوو

دەرچووانی بەشی شیکردنەوەی نەخۆشییەکان لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان دەرفەتی کاری فراوان و جۆراوجۆریان لە بازاڕی کاردا هەیە. دەرچووانی ئەم بەشە بە ئاستێکی بەرزی زانستی و ئەکادیمی وەک یاریدەدەری شیکاریی نەخۆشییەکان بۆ بازاڕی کار ئامادەدەکرێن. هاوکات دەرفەتی کارکردنیان لە کەرتی گشتی و تایبەت دەبێت، لەوانە دەرفەتی کار لەم بەشانەدا:  

١- سەرجەم سێکتەرە تەندروستیەکان وەک (نەخۆشخانە، و کلینیکە تایبەتییەکان).
 ٢. کۆمپانیاکانی دابەشکردنی دەرمان و ئامێرە پزیشکیەکان.
 ٣. کوالیتی کۆنترۆڵی بەرهەمە پزیشکیەکان.
 ٤. کارگەکانی تایبەت بە ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوەکان.
 ٥. دامەزراندن و بەڕێوبردنی ساید لابی تایبەت بەخۆی.
 ٦. کاربکات لە سەنتەرەکانی توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی .