خشتەو ڕێنمایەکانی تاقیکردنەوەی خوولی دووەم - سیمیستەری سێیەم
خشتەو ڕێنمایەکانی تاقیکردنەوەی خوولی دووەم - سیمیستەری سێیەم
KTI
سڵاو فێرخوازانی ئازیز
پێویستە فیرخواز پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بێت، بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەرلێپێچینەوەیەک لە لایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەوە بەرامبەری بگیرێتە بەر!!
تکایە پابەندبن بەم ڕێنمایانەی خوارەوە...
· تاقیکردنەوەکان ڕۆژی یەک شەممە 19/1/2025 سەعات 9:00 دەستپێدەکەن.
· تاقیکردنەوەی تیۆری و پڕاکتیکی هەر وانەیەک بەیەکەوە لە هەمان ڕۆژ ئەکرێت.
· رۆژانە پێویستە چێکی سیستەم بکەن بۆ زانینی شوێن و ناوەکانتان.
· پێویستە فێرخواز ١٠ خولەک پێش دەسپێکردنی تاقیکردنەوە لەو هۆڵەی ناوی لێیە ئامادە بێت.
· هەر فێرخوازێک کاتی تاقیکردنەوە دوابکەوێت، خۆی بەرپرسیارە.
· پێویستە فێرخواز باجی تایبەتی پەیمانگە هەڵبواسێت ئەگەر نا بێبەش دەبێت لە تاقیکردنەوەکان.
· پێویستە فێرخواز سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەل خۆی بهێنێت (قەڵەمی رەساس + لاستیک+ جافی شین،حاسیبە ئەگەر وانەکە پێویستی بوو...(.
· وەڵامدانەوە تەنها بەقەڵەم ڕەساس دەبێت.
· هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەکامێرا چاودێر
· بەهەموو شێوەیەک سەماعە قەدەغەیە و نابێت بهێنرێتە هۆڵی تاقیکردنەوەکان بە پێچەوانەوە بە غەش هەژماردەکرێت..
· هەر فێرخوازێک بەگزیەوە بگیرێت، ئەوا ئەو ساڵەی بەکەوتوو هەژماردەکرێت.
· پێویستە فێرخواز قیستی کۆتای ڕادەستی بەڕێوەبەریەتی ژمێریاری کردبێت.
· فێرخواز 3 جار دوابکەوێت ناکرێتە هۆڵی تاقیکردنەوە واتە بێبەش دەکرێت لە تاقیکردنەوە
ReplyForward |

