Image

ئامانجی بەش

- دابینکردنی ئەزموون و لێهاتووی تاقیگەی پزیشکی بۆ قوتابیان و پەرەپێدانی توانای گفتوگۆکردن لەسەر پرسە تەندروستیەکانی کۆمەڵگا ئەمەش لەڕێگەی پرۆگرامی خوێندنی سەردەمیانەوە.

- دڵنیاکردنەوە لە دەرچوونی قوتابیان وەک کەسایەتی داهێنەر و بەرپرسیار کە بتوانن پێداویستیەکانی کەرتی تەندروستی دابین بکەن. 

- قوتابیانمان ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی بە توانا و بەرپرسیارەتییەوە خزمەت بە تەندروستی گەل بکەن. 

- مەبەستمان دروستکردنی پسپۆڕانێکە کە نەک تەنها ئەمڕۆ، بەڵکو بۆ ساڵانی داهاتووش ئامادە بن.