Image

لوتکەی داهاتووی گەنجان سیپس ٢٠٢٦ لە سویسرا

ئایا ئامادەی کە بەشێک بی لە نەوەی داهاتووی سەرکردەکان؟

ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە و ئەزموونێک دروست بکە کە ژیانت دەگۆڕێت!

پرۆگرامێکی تایبەت بە سەرکردەی گەنج لە سەرانسەری جیهان بۆ ٤ رۆژی پر لە جۆش و خرۆش لە شاری جنێڤ لە سویسرا. لە رێگەی ئەم پرۆگرامەوە سەرکردەی گەنج لە سەرانسەری جیهانەوە کۆدەبنەوە بۆ باس و خواس لەسەر کێشە جیهانیەکان، ئاڵوگۆری بیرۆکەی داهێنەرانە، وە خوڵقاندنی داهاتووی سەرکردایەتی گەنجان.

بەروار: ٥- ٨ی شوبات ٢٠٢٦

سوودە داراییەکان:

  • تکتی فڕۆکە (چوون/ هاتن)
  • شوێنی مانەوە و خواردن
  • دابینکردنی خەرجی ڕۆژانە بۆ گواستنەوەی ناوخۆ
  • هاوکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا


تێچووی تەقدیمکردن: $١٦.٩٩ تەنها

دوا وادەی پێشکەشکردن: ٥- ١٢- ٢٠٢٥

ناوەندی میوانداری: ناوەندی یاسای جیهانی و گەشەپێدان – سیپس 

وڵات: جنێڤ- سویسرا


بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە کلیک لەم بەستەرە بکە.

ئەم بابەتە ئامادەکراوە لەلایەن:  م. ڕامیار محمد سڵێمان - سەرۆک بەشی شیکردنەوەی نەخۆشیەکان