سکۆلارشیپی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ (Enterprising Futures Scholarship)
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی One Young World، هەلێکی ناوازە بۆ کارساز و خاوەنکارە گەنجەکان ڕادەگەیەنێت. ئەم سکۆلارشیپە تایبەتە بەو گەنجانەی کە خاوەنی پرۆژەی داهێنەرانەن یان بەڕێوەبەری کارێکی بازرگانین کە کاریگەری کۆمەڵایەتی یان ژینگەیی هەیە.
براوەی ئەم سکۆلارشیپە بەشداری دەکات لە لوتکەی جیهانی One Young World بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە کەیپ تاون، باشووری ئەفریقا، کە تێیدا ٢٠٠٠ سەرکردەی گەنج لە ١٩٠ وڵاتەوە کۆدەبنەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان.
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ئەم لینکە بکەن:

