سەنتەری ئێکسڵێنس کۆرسێکی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی تایبەت بە بواری تەندروستی بۆ خوێندکاران و دەرچوان دەکاتەوە
سەنتەری ئێسکڵێنس لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە خۆشحالیەوە هەواڵی کردنەوەی کۆرسێکی راهێنانی تایبەتمەند رادەگەیەنێت کە تایبەتە بە گەشەپێدانی لێهاتووییە سەرەکیەکانی بواری تەندروستی مۆدێرن.
ئەم خولە دەرەنجامی هەوڵ و هەماهەنگی هەموو بەشە پزیشکیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانە و مەنهەجەکەی وا دیزاین کراوە کە بتوانێ خوێندنی ئەکادیمی بە بازاڕی کارەوە ببەستێتەوە. ئەمەش لە پێناو دڵنیابوون لەوەی کە خوێندکار بە هەموو ئەو کەرەستانە پڕچەککراوە کە بۆ بازاری کار پێویستن. کۆرسەکە لە لایان دامەزراوەی (ASIQUAL) بەریتانی پاڵپشتی کراوە و تەرکیز دەکاتە سەر لایەنە بنەرەتیەکانی بواری کلینکی، کەمیونیکەیشنی پیشەگەرانە و شێوازی کارکردن لە شوێنی کاردا. بەژدار بوان دواتر لە لایان هەمان دامەزراوەوە بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی دانپێدانراو وەردەگرن.
پرۆگرامەکە لە بەرواری ١٧/٢/٢٠٢٦ دەسپێدەکات و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و هەفتانە ٣ رۆژ وانە دەخوێنرێت. مەنهەجەکەش لەم بابەتانەی خوارەوە پێکهاتووە:
Basic Life Skills & First Aid (6 Hours)
Infection Prevention and Control (IPC) (6 Hours)
Medical Ethics and Communication Skills (4 Hours)
Health Administration & Medical Documentation (4 Hours)
بۆ زانینی نرخی خول تکایە لەرێگەی وەتسئەپ نامە بنێرن بۆ ژمارە مۆبایلی سەنتەر : ٠٧٧١٣١٥٨٢٨٢

